ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە سەروبەندی ساڵیادی کۆچی دوایی ژینا ئەمینی ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە و تیایدا ڕایگەیاند کە "٢٢ خۆپیشاندەر" لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردودا گیانیان لەدەست داوە کە "چوار منداڵ و هەشت ژن بە خۆکوژی یان مردنی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە."
ڕۆژی هەینی ۲٤ی خەرمانان ڕێکخراوی ناوبراو، بە ئاماژەدان بە "ڕێگەنەدان بە لێکۆڵینەوەی بێلایەنانە" سەبارەت بە قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، ناو و وێنەی ٢٢ خۆپیشاندەری بڵاوکردەوە کە "بە شێوەیەکی گوماناوی" گیانیان لەدەستداوە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ئێران هەروەها ڕایگەیاند: "لەماوەی ناڕەزایەتیەکاندا، لانیکەم ٥٥١ خۆپیشاندەر کە ٦٨یان منداڵ و ٤٩ ژن بوون، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئاخۆندی کوژراون.