ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعات و ناوەندە ئەمنییەکانی دیکەی ڕژیمی ئاخوندی لە کوردستان،وێڕای پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بازرگانان و بازاڕیان، هەڕەشەیان لێکردون کە ئەگەر دوکان و بازاڕەکان نەکەنەوە ئەوە دوکانەکان بە یەکجاری دادەخەن .
سەرەڕای هەڕەشەی دامودەزگاو بەکرێگیراوەکانی ڕێژیم،، مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستان لە ساڵیادی شەهید کردنی ژینا ئەمینی و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، بەردەوامە.