خەباتمێدیا: رۆژی چوارشەممە ۲۲ی جۆزەردانی ۹۸ وەزارەتی خەزێنەی ئامریکا رایگەیاند یەکێک لە شوێنە داراییەکانی هێزی ترۆریستی قودس بەناوی شیرکەتی(داهاتی باشوور) کە سە
خەباتمێدیا: رۆژی چوارشەممە ۲۲ی جۆزەردانی ۹۸ وەزارەتی خەزێنەی ئامریکا رایگەیاند یەکێک لە شوێنە داراییەکانی هێزی ترۆریستی قودس بەناوی شیرکەتی(داهاتی باشوور) کە سەدان ملیۆن دۆلار چەکی قاچاغ بە چەکدارانی سەر به سپای ترۆریستی پاسداران ئەگەێنێت، گەمارۆی خراوەتە سەر. وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا رایگەیاند ئەو شیرکەتە لە گەڵ دوو کەسی سەربەو شیرکەتە کاریان کردووە کە ئەوانیش تەحریم کراون و بەشێˆەی شاراوە بۆ هێزی قودس ئیمکانی دەست راگەیشتن بە سیستمی ماڵی عێراق بۆ دەور لێدانی گەمارۆکانیان جێ بە جێ دەکرد.
وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا هەروەها ووتی ئەم پێکهاتەیە یارمەتی دەربوون بۆ ئەوەی ئەبوو مەهدی موهەندیس راوێژکاری قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی ترۆریستی قودس کە پێش ئەوەی بکەوێتە لیستی گەمارۆکانەوە دەوڵەمەند بێت. ئەبوو مەهدی موهەندیس سەرپەرەستی باندێکی قاچاغی چەک و چۆڵی دەکرد و حوزوری هەبووە لە بۆمب دانانەکەی سەفارەتخانەی روژئاوا. ئەستیۆن مەنوچین وەزیری خەزێنەداری ئامریکا ووتی:خەزێنەداری ئامریکا بۆ لەناوبردنی ئەو باندە قاچاغچی چەک و چۆڵەی رژیمی ئاخوندی، هەنگاوەکانی دەست پێکردووە. ئەم باندە هێزە شاراوەکانی سپای قودس لە عێراق پڕچەک دەکات و مۆرەکانی رژیم دەوڵەمەند دەکات. وەزیری خەزێنەداری ئامریکا ووتیشی:بەشی ماڵی عێراق و سیستمە پێشکەوتووەکانی ماڵی جیهان دەبێت بەرگری خۆیان لە بەرانبەر تاکتیکە فێڵبازانەکەی رژیمی ئێران بەهێز بکەن بۆ ئەوەی یارمەتی گەیاندن بە چالاکیەکانی سپای پاسداران بۆ هەڵاتن لە گەمارۆکان و کردەوە شەڕەنگێزیەکانیان رابگرن .