پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بۆلاوانی نیشتمانم.

بۆلاوانی نیشتمانم.

رێبوار حسێنی
رۆڵەی کوردین، سەربازی وڵات
ئێمەی پێشمەرگەی سازمانی خەبات
بە بیری کوردی وا گۆش کراوین،
لە بۆ نیشتیمان گیان بکەین خەڵات.
بە کوێری چاوی دژمن و پەستا

رێبوار حسێنی
رۆڵەی کوردین، سەربازی وڵات
ئێمەی پێشمەرگەی سازمانی خەبات
بە بیری کوردی وا گۆش کراوین،
لە بۆ نیشتیمان گیان بکەین خەڵات.
بە کوێری چاوی دژمن و پەستان
با شەکاوە بێ ئاڵای کوردستان
سەربەستی گەل و رزگاری وڵات
ئامانجی ئێمەی گیان لەسەر دەستان.
کاروانی خەبات وا لە رێدایە
راستە رێ و خۆش رەو بە بێ هەدایە
کیژ و کوڕانی وڵات پارێزم
رێڕەوی خەبات، راستە رێگایە.
وەرنە ناو ریزمان، ریزی رۆڵەی کورد
کوردی خەباتگێڕ ،رۆڵەی رەند ومەرد
تا رزگار ببێ گەڵ لە ژێر دەستی
بژی پێشمەرگە، رۆڵەی پاکی کورد.
دەتەوێ بکەی خزمەتی گەلت؟
بگەی بە رۆژی سەربەستی و هەلت؟
وەرە ناو ریزی سازمانی خەبات
تا رووناکتر بێ ئاسۆی دەم کەلت.
سازمانی خەبات، هیوای چەوساوان
یادگاری زانا و گەورە پیاوان
بەرەو پێش دەبا بزاڤی کوردی
ئێستا دیارە و لەناو ناوان.
بە دەنگی بەرزی ئاشتیخوازی
بە خۆشەویستی و یەک ریز پارێزی
شان بە شان تێکڕای خەباتکاری کورد،
دەچڕین سرود، هەڵدەدەین ئاڵای وڵات پارێزی.
ک . ح رێبوار


5 ساڵ و 5 مانگ و 7 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بۆلاوانی نیشتمانم.

بۆلاوانی نیشتمانم.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن