شه‌ممه‌ 

6 گه‌لاوێژ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یەکەم پەیوەندیی تەلەفۆنی سەفا عائیلی لەگەڵ خێزانەکەی دوای گیرانی

یەکەم پەیوەندیی تەلەفۆنی سەفا عائیلی لەگەڵ خێزانەکەی دوای گیرانی
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

یەکێک لە کەسوکاری خانەوادەی ئەمینی بە ڕادیۆ فەردای ڕاگەیاند، سەفا عائیلی، خاڵی ژینا ئەمینی دوای ١١ ڕۆژ لە گرتنی و هاوكات لەگەڵ ساڵیادی شەهیدبوونی خوشکەزاکەی پەیوەندی بە خێزانەکەیەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندوون کە بەدواداچوون بۆ کەیسەکەی بکەن.
بەپێی زانیاریەکانی سەرچاوەیەكی ئاگادار; لێكۆڵەران ڕێگەیان نەداوە لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەیدا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە شوێن و تۆمەتەكانی بە خانەوادەکەی بڵێ و تەنیا وتوویە من لێرە دەربێنن.
سەفا عائیلی ڕۆژی سێشەممە ١٤ی مانگی خەرمانان لە ڕاستای فشارەکانی سەر خانەوادەی ئەمینی لە ماڵەکەی خۆی لە سەقز گیراوە.
بە پێی ئەم سەرچاوەیە، ئیتلاعاتی سەقز کە پێشتر بەڵێنیان دابوو کە خاڵی ژینا لە دوای ٢٥ی خەرمانان ئازاد بکەن، لە وەڵامی بەدواداچوونی خانەوادەی سەفا عائیلی ڕایانگەیاندووە: ئەو هاوکاریی ئیتلاعات ناکات.
بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتی تروریستی سەقز هەروەها وتوویانە: سەفا لە دەستی ئێمەدا نییە و پێویستە چاوەڕێی حوکمەکەی بکەن.

10 مانگ و 7 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یەکەم پەیوەندیی تەلەفۆنی سەفا عائیلی لەگەڵ خێزانەکەی دوای گیرانی

یەکەم پەیوەندیی تەلەفۆنی سەفا عائیلی لەگەڵ خێزانەکەی دوای گیرانی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن