بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "خەبات دێهدار" و "رامیار دێهدار" خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەكی یاسایی و بە توندوتیژی و سووكایەتی بە بنەماڵەكەیان گیراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.