ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، كۆڵبەرێك بە ناوی فەرید (نازناو نادیار) خەڵکی دیواندەرە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران لە ناوچەی سنووریی "کێلێی"ی شاری بانە بە سەختی بریندار بوو و بۆ چارەسەری بۆ ناوەندە پزیشكییەكان گواستراوەتەوە. شایانی باسە باری تەندروستی ئەم کۆڵبەرە نادیارە