شه‌ممه‌ 

6 گه‌لاوێژ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

داهێنەرێکی کوردی خەڵکی کوردستانی ئێران، میداڵی زیوی داهێنانەکانی ژێنێڤ- سوئیسی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەدەستهێنا

داهێنەرێکی کوردی خەڵکی کوردستانی ئێران، میداڵی زیوی داهێنانەکانی ژێنێڤ- سوئیسی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەدەستهێنا
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن

کچە لاوێکی داهێنەری کورد بە ناوی نگین حوسەینزادە، خەڵکی بۆکانی پارێزگای ورمێی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە داهێنانی "تێکنۆلۆژی بەرهەمهێنانی خواردنەوە پۆست‌بیۆتیکەکان"، توانی میداڵی زیوی داهێنانەکانی ژێنێڤ- سوئیس بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەدەست بهێنێت.
ناوبراو هەروەها نازناوی "باشترین داهێنەر"ی لە لایەن فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی داهێنەرانەوە پێ بەخشرا.
کێبڕکێکانی داهێنانەکانی ژێنێڤ- سوئیس، یەکێ لە گرنگترین ڕووداوە نێونەتەوەییەکانە لە بواری داهێنانەوە و ساڵانە لە لایەن فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی داهێنەرانەوە و بە بەشداریی سەدان داهێنەری جیهان، بەڕێوە دەچێ.
نگین حوسەینزادە خوێندکاری ماستەری زانست و پیشەی خۆراکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تەبرێزە، هەروەها داهێنەری ئەندامی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی داهێنەرانی "ئای.ئێف.ئای،ئەی"یە (IFIA).

10 مانگ و 3 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داهێنەرێکی کوردی خەڵکی کوردستانی ئێران، میداڵی زیوی داهێنانەکانی ژێنێڤ- سوئیسی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەدەستهێنا

داهێنەرێکی کوردی خەڵکی کوردستانی ئێران، میداڵی زیوی داهێنانەکانی ژێنێڤ- سوئیسی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەدەستهێنا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن