پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راپۆرتی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لەئێران لەماوەی یەک حەوتوودا

راپۆرتی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لەئێران لەماوەی یەک حەوتوودا

خەباتمێدیا: لە ماوەی حەفتەی رابردوودا لانیکەم ٢٣ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

خەباتمێدیا: لە ماوەی حەفتەی رابردوودا لانیکەم ٢٣ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
هەواڵدەری هەنگاو: لە رۆژی هەینی ١٧ی جۆزەردان هەتا رۆژی هەینی ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧١٩، لانیکەم ٢٣ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بەم شێوەی خوارەوەیەØ›
کۆڵبەران و کاسبکاران (٦ حاڵەت)
لە ماوەی حەفتەی رابردوودا لانیکەم ٦ کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئێران لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.
لە ماوەی ئەو حەوتویەدا کۆڵبەرێک لە شاری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و ٣ کۆڵبەری دیکەش لە سنوورەکانی پیرانشار و سەردەشت بریندار کراون. هەروەها کۆڵبەرێک لەبانە بە هۆی تەقینەوەی مین و کۆڵبەرێکی دیکەش بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێر بریندار بوون.
دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (٨ حاڵەت)
لەماوەی حەوتوی رابردوودا ٣ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و ٥ هاووڵاتیش لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
بە پێی ئەم راپۆرتە، پێنج هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی تیکاب، ئورمیە و سەقز بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکان سەرجەم حوکمی ١٣ ساڵ و ٩ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.
هەروەها سێ هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی دیواندەرە و سەلاسی باوەجانی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون و سێ هاووڵاتیش بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
کرێکاری (٤ حاڵەت)
لەماوەی حەوتوی رابردوودا سێ کرێکار لە شارەکانی سەردەشت، قەسری شیرین و جوانڕۆ لەکاتی کار کردن و بە هۆی رووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.
هەروەها، چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سەقز کە حوکمی بەسەردا سەپابوو، بەمەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بانگ کراوە.
خۆکوشتن و کوژرانی ژنان (٥ حاڵەت)
لە ماوەی حەوتوی رابردوودا ژنێک لە کوردستان کوژراوە و ٤ ژنی دیکەش خۆیان کوشتووە.
لەماوەی حەوتوی رابردوودا ژنێک لە ئورمیە بە دەستی هاوژینەکەی کوژراوە و ٣ ژن لە شارەکانی ئابدانان، ئیلام و کامیاران بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە خۆیان کوشتووە. هەروەها لاوێکی تەمەن ٢٠  ساڵیش لە پیرانشار خۆی کوشتووە.


5 ساڵ و 5 مانگ و 6 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راپۆرتی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لەئێران لەماوەی یەک حەوتوودا

راپۆرتی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لەئێران لەماوەی یەک حەوتوودا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن