شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

وێنەگرێکی کوردی خەڵكی كوردستانی ئێران لە ئاستی جیهاندا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

وێنەگرێکی کوردی خەڵكی كوردستانی ئێران لە ئاستی جیهاندا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا
خه‌باتمیدیا

وێنگەرێکی لاو بە ناوی "باست مەحموودی"، خەڵکی جوانڕۆی پارێزگای کرماشان، لە فێستیڤاڵی وێنەگریی یونسکۆ لەژێر ناوی "ڕێگای ئاوریشم لە نیگای لاوانەوە"، بە وێنەیەک لە هەورامانی تەخت، پلەی یەکەمی لە ئاستی جیهاندا بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
لەم فێستیڤاڵەدا وێنەگرانی لاوی تەمەن ١٨ بۆ ٢٥ ساڵ لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهان بەشدار بوون. هەروەها ئەو وێنانە لە پێشانگای دیكەی وڵاتانی جیاواز نمایش دەکرێن و لە کتێبی فێستیڤاڵیشدا چاپ دەکرێن.
باست مەحموودی، تا ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵ لە ئاستی ئێران و جیهان بەشداریی کردووە و لە وێنگرە لاوە داهێنەرەکانی کوردستانە و لەم ڕێگایەوە توانیویەتی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بە ئێرانی و جیهانییەکان بناسێنێ.


1 ساڵ و 1 مانگ و 30 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وێنەگرێکی کوردی خەڵكی كوردستانی ئێران لە ئاستی جیهاندا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

وێنەگرێکی کوردی خەڵكی كوردستانی ئێران لە ئاستی جیهاندا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن