غەزاڵە باقرنیا هاووڵاتی خەڵکی مەشهەد لەلایەن دادگا بێ بنەماکانی دەسەڵاتی ئاخوندی، بە شەش ساڵ و نۆ مانگ و هەژدە ڕۆژ زیندانی تەعزیری سزا درا.
بەپێی هەواڵەکان ئەم هاووڵاتیە لەم کۆتاییانەدا لەلایەن دادگای بەناو ئینقلابی شاری مەشهەد لەسەربابەتی پێک هێنانی گرووپ و دەستە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشێ گشتی، تەبایی دژ بە ئاسایشی گشتی بە سێ ساڵ و شەش مانگ و شانزە ڕۆژ حوکمی تەعزیری و لەسەر بابەتی تۆمەتی چالاکی ڕیکلام دژ بە ڕژیم بە حەوت مانگ و شانزە ڕۆژ زیندانی تەعزیزی و بەگشتی بە شەش ساڵ و نۆ مانگ و هەژدە ڕۆژ زیندانی تەعزیزری سزا دراوە.
جێی باسە کە خاتوو غەزاڵە، ڕۆژی سێی جۆزەردانی ۱۴۰۲، لەلایەن هێزە تیرۆریستیەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەماڵەکەی خۆی لە مەشەهەد گیرا بوو. ئەم هێزانە وێڕای گەڕان و پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بەسەر هەندێک لە کەل و پەلی تایبەتی ناوبراو گرتووە.