فاتمە حەیدەری; خوشکی شەهید جەواد حەیدەری بە بڵاو كردنەوەی وێنەیەك، لە فشاری ڕێکخراوە بەکرێگیراوەکانی خامنەیی بۆ سەر بنەماڵەکەی بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی زۆرەملێ نووسیویەتی:خەڵک! دوو ڕۆژ لەمەوبەر وێنەی هێزەکانیان بینی کە هێرشیان کردە سەر ماڵەكەمان. بینیتان چۆن بە گوللە و گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان كردە سەر خێزانێکی داغدار. هەناسەكانی دلوانی تەمەن دوو ساڵانتان بە هۆی گازی فرمێسکڕێژەوە بینی. دۆخی خراپی دایكمتان لە سەر تەختی نەخۆشخانە بینی.ئێستا باوکم و براکانمیان بە بارمتە گرتووە تا بە خەڵک بڵێن هەرچی بە چاو بینیوتانە و بە گوێ بیستووتانە درۆ بووە. گەمژەکان براکەمیان بە بارمتە ڕاگرتووە بۆ ئەوەی بە برینەوە لەبەردەم کامێرادا دابنیشێت و بڵێت لێم نەدراوە. بەڕاستی نازانم هاوار بۆ تاوانە بێکۆتاکانیان بکەم یان بە گەمژەیییان پێبکەنم.