هودا سادقی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام کە هاوکات لە ساڵیادی شەهید بوونی موحسین قەیسەری گیرا و بڕیار بوو بەم زووانە ئازاد بکرێت، بەهۆی فشارەکانی وەزارەتی تیرۆریستی ئیتلاعات ماوەی بەندکرانەکەی درێژتر کرایەوە.
هودا سادقی سەرەڕای ئەوەی کە لە دانیشتنی دادگاییکردنەکەی کە ڕۆژی ٣١ی خەرمانان و بە دەستێوەردانی وەزارەتی تیرۆریستی ئیتلاعات بەڕێوە چوو، بڕیار درا ماوەی مانگێکی دیکە سزای بەندکرانەکەی درێژ بکرێتەوە.
ئەو هاووڵاتییە بڕیار بوو بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد بكرێت، دوای سەپاندنی بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی بەندکرانەکەی، بە شێوەیەکی کاتی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواستراوەتەوە.