"وانیا یاوەری"، کچە وەرزشوانی کوردی خەڵکی کرماشان، لە بواری "پینگپۆنگ"دا لە کێبڕکێکانی "كانتندر"ی گورجستان، پلەی دووهەمی بەدەستهێنا و میداڵی زیوی لە مل کرد.کێبڕکێکانی "کانتندر"ی گورجستان، لە ڕۆژانی ٢٧ هەتا ٣٠ی خەرمانان لە شاری باتومی و بە بەشداریی وەرزشوانان لە دەیان ووڵاتی جیهان، بەڕێوەچوو.وانیا یاوەری"، کچە وەرزشوانی بەتوانای کورد، تا ئێستا چەندین میداڵیای لە ئاستی ئێران و جیهاندا بەدەستهێناوە و ئەمجاریش بە بەدەستهێنانی میداڵی زیو، سەرکەوتنێکی گەورەی بۆ خۆی و نیشتمانەکەی مسۆگر کرد.