پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەندکرانی چوار هاووڵاتیی لە ئیلام و سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

بەندکرانی چوار هاووڵاتیی لە ئیلام و سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بەناوی کامیار خالقپەنا و سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئیلام بەناوەکانی سەجاد شەروەندی، سینا دلێری و کەسێک بە ناسناوی "ئیبراهیمی"، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بەندرکران.لەم دواییانەدا سەجاد شەروەندی، سینا دلێری و کەسێکی دیکە بە ناسناوی "ئیبراهیمی"، لە ماڵەکانی خۆیاندا لە ئیلام لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بەندرکران.بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییانەیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتەوە بەندکراون و دواتر بۆ بەندیخانەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە ئیلام گواستراونەتەوە
هەروەها کامیار خالقپەنا، خەڵکی سنە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری بەنکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم چوار هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.


1 ساڵ و 1 مانگ و 27 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەندکرانی چوار هاووڵاتیی لە ئیلام و سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

بەندکرانی چوار هاووڵاتیی لە ئیلام و سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن