ڕۆژی یەک شەممە 2ی ڕەزبەری 1402ی هەتاوی ئەحمەد عەلیخانی، چالاکی ژینگە پارێز و دوکتۆر یاسر ڕەحمانی ڕاد، لە بریندارانی چاو ساڵی پێشوو، لەشاری خوڕەم ئاوای پارێزگای لوڕستان، لەلایەن هێزە کانی سەر بەڕژیمی ئێران بەندکران.
بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی پێنج شەممە 30خەرمانانی 1402، یاسر ڕەحمانی ڕاد پزیشک و لە بریندارانی چاو لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی گیرا.
بە ووتەی سەرچاوەکان، هێزە تیرۆریستەکانی ڕژیم سەعات شەشی پێش نیوەڕۆ هەڵیان کوتایە سەر ماڵی خانەوادەی ناوبراو ، لەگەڵ گیرانی ئەم هاووڵاتیە دەستیان بەسەرهەموو کەل و پەلە تایبەتەکەیان گرت.
یاسر ڕەحمانی ڕاد، سەرماوەزی ساڵی 1401، لە حاڵێکدا کە بۆ چارەسەری ناڕازیان چوبویە شاری مەهاباد، لەلایەن ناوەندی ئیتلاعاتی تیرۆریستی پاسدارانی ئەم شارە گیرا، کە لەکۆتایی 28ی بەفرانباری ساڵی پێشوو، بەدانانی بارمتە لەزیندانی مەهاباد ئازاد کرا.
هەروەها ڕۆژی سێ شەممە 28ی خەرمانانیش ئەحمەد عەلیخانی، چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی خوڕەم ئاوا ڕۆژێک پێش ساڵوەگەڕی کوژرانی نیکا شاکەرەمی، گیراوە.
جێی باسە کە هەتا ساتی ئامادە کردنی ئەم هەوڵە هۆی گرتن، تۆمەت و شوێنی ڕاگرتنی
ئەم هاووڵاتیانە لەبەردەست دانیە