پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەندکردنی دوو هاووڵاتی لە قوروە لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی

بەندکردنی دوو هاووڵاتی لە قوروە لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

ە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری قوروە بە ناوەکانی نێرگس سولەیمانی و فریشتە فەدایفەر لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی ئاخوندی ئێرانەوە بەندکران. نەرگس سولەیمانی یەکێکە لە بەندکراوەکانی ڕاپەڕینی سەرتاسەری ساڵی ١٤٠١. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نەرگس سولەیمانی لە سەردەمی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن ژیان ئازادی ساڵی ١٤٠١دا لەگەڵ دیبای کچی بۆ ماوەیەک لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە بەندکرابوو. ماوەیەک لەسلولی تاکەکەسی بەندیخانەی سپای تیرۆریستی پاسداران لە شارەکانی قوروە و سنە بەسەر بردووە. هەروەها بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەو دوو هاووڵاتییە هیچ ئەنجامێکی نەبووە و بانگەوازی بنەماڵەکانیان بۆ دامودەزگاکانی حکومەت بێ وەڵام بووە. تا ئێستا هیچ زانیارییەکی دیاریکراو لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی فەریشت فەدایفەر و نێرگس سولەیمانی و تۆمەتەکانی دژیان نییە.


1 ساڵ و 1 مانگ و 27 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەندکردنی دوو هاووڵاتی لە قوروە لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی

بەندکردنی دوو هاووڵاتی لە قوروە لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن