لاوێکی خەڵکی شارۆچکەی "بڵواناوا"ی سەر بە دێولان بە ناوی محەممەد زەندکەریمی، لەلایەن هێزە تیرۆریستەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیم بەندکراوە.
بەپێی سەرچاوەکان لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەكرێگیراوانێ ئیتلاعاتی تیرۆریستی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئاخوندی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی محەممەد زەندکەریمی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری بڵواناوا سەر بە دێولان و ئەو هاووڵاتییەیان گرتووە.
دوای گرتنی ناوبراو بە شێوەیەکی دڕندانە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری گرتنی و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ محەممەد زەندکەریمی لە بەردەستدا نییە.