فاتمە حەیدەری; خوشکی دادخوازی جەواد حەیدەری، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لە بارەی دۆخی جەستەییی مورتەزای برای و بنەماڵەکەی کە لە بەندیخانەی ڕژیم بەندکراون، نووسیویەتی:
مورتەزا حەیدەری برام ماوەی چوار ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە ژیانی لە مەترسیدایە. براکەمیان بردووە بۆ ژووری تاکەکەسی و پێوەندیی تەلەفۆن و چاوپێكەتنیان لێ قەدەغە كردووە و تەنانەت ڕێگەیان نەداوە بە دایکم بیبینێت بۆ ئەوەی داوای شکاندنی مانگرتنەکەی لێ بکات. بەرپرسیارێتی پاراستنی ژیان و تەندروستیی براکەم لە ئەستۆی ڕژیمی ئێرانە.