بە بۆنەی جێژنی مەولود یادی لە دایك بوونی حەزرەتی موحەممەد پێغەمبەری ئیسلام درودی خودای لێ بێ، گەرمترین پیرۆزبایی بە موسڵمانانی كوردستان، ئێران و جیهان پێشكەش دەكەم.
لە گەڵ جێژن و شادی بە بۆنەی یادی دایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام، ئەوەشمان بیردێنێتەوە كە بەربەرەكانێ و بەگژدا هاتنەوەی ستەمگەران و دیكتاتۆران ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەییەو لە راسپاردەكانی ئیسلام و حەزرەتی موحەممەدە.
داوا لە جەماوەری موسڵمانی كوردستان دەكەم هاوكات لە گەڵ جێژن و شادی بە بۆنەی یادی لە دایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام، وەك هەمیشە شێلگیرانە لە پێناو هاتنە دیی ئازادی و ڕزگاریی تێ بكۆشن.
دووبارە پیرۆز بێ یادی لە دایك بوونی پێغمبەری ئیسلام
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
5 ی ڕەزبەری 1402 كۆچی خۆری