فاتمە حیدەری; خوشکی گیانبەختكردوو جەواد حەیدەری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وتارێکی سەبارەت بە بەردەوامیی فشاری ڕێکخراوە بە ناو ئەمنییەکانی ڕژیم لەدژی خانەوادەکەی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی:
دڵەڕاوکێی خانەوادەکەمان کۆتایی نییە و بە چاوی خوێناوییەوە چاوەڕێی هەواڵێكی کورت لە مورتەزای برام دەکەن کە پێنج ڕۆژە بەبێ خواردن و ئاو مانی گرتووە. بردراوەتە ژووری تاکەکەسی و دایکم بە بێ هەواڵی ئەو شکەنجە دەدەن. دەڵێن بۆچی فیلمی هێرشی سەرکوتکەران بۆ سەر ماڵەكەتان بڵاو بووەتەوە؟!.