خەباتمێدیا: پاتریک شاناهان ،سەرپەرەستی وەزارەتی بەرگری ئامریکا،پێنتاگۆن،رۆژی پێنج شەممە ۲۳ی جۆزەردان،لە هەڵوێستێکدا هێرشی سەر دو نەوتهەڵگرەکەی دەریای عەمانی بەتاوانی
خەباتمێدیا: پاتریک شاناهان ،سەرپەرەستی وەزارەتی بەرگری ئامریکا،پێنتاگۆن،رۆژی پێنج شەممە ۲۳ی جۆزەردان،لە هەڵوێستێکدا هێرشی سەر دو نەوتهەڵگرەکەی دەریای عەمانی بەتاوانی ئێران زانی و وتی کە ئەو هێرشانە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی جیهانی و کردەوەیەکە لە دژی کەشتیوانی ئازادی ئاوە نێونەتەوەییەکان.
ناوبراو لە تویتێکدا نووسی: ئێمە بە دوای شەڕو پێکدادان نین، بەڵام پارێزگاری لە قازانجەکانی خۆمان و هاوپەیمانەکانمان دەکەین.
رۆژی پێنج شەممە، دونەوتهەڵگری گەورەی سەنگاپوور و نۆروێژی کە هەڵگری نەوتی خاو بوون، لە دەریای عەمان کەوتنە بەر هێرش و ئاگریان تێبەر بوو. پاش چەند کاتژمێر ئامریکا ،ئێرانی بەتاوانبار لەقەڵەم دا، و نوێنەری هەمیشەی رژیمی ئاخوندی لە وەڵامدا ووتی: ئەم وتانەی ئامریکا بێ پایەیە و ئەمە درێژەی شەڕی دەروونی و رەوانیە لەگەڵ ئێمە دەیکەن، هەروەها وتی شەڕ لەگەڵ ئێران بە قازانجی ئامریکا نیە.
فەرماندەی ناوەندی ئامریکا ،سونەتکام، لە راگەێندراوێکدا لەپێوەند بەم بابەتەوە وتویەتی: وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا شەڕێکی نوێی لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا پێخۆش نیە، بەڵام لە قازانجەکانی ئامریکا و کەشتیوانی ئازاد پارێزگاری دەکات
لەلایەکی دیکەوە عادل ئەلجوبێر، وەزیری راوێژکار لەکاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سعودی وتیØ› ئێمە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئامریکا هاوڕاین کە رژیمی ئێران دەستی هەبووە لە هێرشی سەر دوو نەوت هەڵگرەکە.
ناوبراو تەئکیدی کردەوە کە عەرەبستانی سعودی لەگەڵ ئامریکا هاوڕان کە رژیمی ئێران دەستی هەبووە لە هێرش کردن بۆ سەر دوو کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی دەریای عەمان. ناوبراو هەروەها ووتی: هۆکارێک نیە لەگەڵ مایک پەمپێئۆ هاوڕا نەبین، ئێمە لەگەڵ ئەو هاوڕاین، هەڵسووکەوتەکانی رژیمی ئێران دروست نیە.
وەزیری وزەی عەرەبستانی سعودی، وێرای ئیدانەی هێرش بردن بۆ سەر دوو نەوت هەڵگرەکە لە دەریای عەمان، لەسەر گرتنە بەری رێوشوێنی پێویست لەڕاستای پارێزگاری لە ناوچە ئاویەکانی وڵاتەکەی پێداگری کردەوە. ناوبراو ووتی ئەم هێرشە بە ئامانجی دروست بوونی نائەمنی لە ناردنی نەوت بۆ کڕیارەکان لە سەرتاسەری جیهان دروست بووە. وەزیری وزەی سعودیە داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردوە تا پێش بە هەڕەشەکان بۆ پێشگرتن لە کەشتیوانی نێودەوڵەتی بگیردرێ