لە ساڵیادی شەهید کرانی عەبدولسەلام قادر گەڵوان، یەکێک لە شەهیدانی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شنۆ، ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیم لەم شارەدا بە بانگهێشت كردن و وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو ڕێگریان لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی شەهید بوونی کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٤ی ڕەزبەری ۱۴۰۲ی هەتاوی، لە یەکەمین ساڵڕۆژی شەهید کرانی "عەبدولسەلام قادر گەڵوان"، خانەوادەی ئەم شەهیدە ویستوویانە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی ئەو شەهیدە بەڕێوە ببەن، بەڵام ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو خانەوادەیه لەلایەن ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعات ڕژیم لە شنۆ بانگهێشت كراون و بەڵێننامەی نووسراویان لێ وەرگیراوە و پێیان ڕاگەیێندراوە كە مافی ئەوەیان نییە وێنە و ناوی شەهید و هێماکانی دیکەی شەهیدان بخەنە سەر گڵگۆی ئەو شەهیدە و هەروەها مافی ئەوەیان نییە خەڵک کۆبکەنەوە