هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی سەقز، لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنەدا لە دۆخێکی خراپدایە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتر نەشتەرگەریی بۆ کراوە و لە ناوەندی چاکسازی سنەدا لە شوێنێکی نەگەنجاو ڕاگیراوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاندووە کە هێرۆ قەدیمی لە ٩ ڕۆژ پێشەوە هیچ پێوەندییەکی تلفۆنی و چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ خانەوادەکەی نەبووە.
ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی خەرمانان، ٨ کەس لە هێزە ئەمنیە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم, بەبیانووی ڕادەستکردنی کەرەستەی قوتابییان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ڕژاونەتەوە ماڵی ئەو چالاکە مەدەنییە و ناوبراویان گرتووە.
هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو چالاکە مەدەنییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.