تیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ڕووسیە لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕژیمی ئاخۆندی بۆ هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئۆکراین و خەڵکی مەدەنی کەڵک وەردەگرێت.
ئەم بەرپرسە ئەمریکاییە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ تۆڕێکی پەیوەندیدار بە سپای ترۆریستی پاسدارانمان کە بەشدارە لە دابینکردنی کەرەستەی بەرنامەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕژیمی ئێران خستووەتە لیستی گەمارۆكانمانەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە بڕیارمانداوە ڕێوشوێن لە دژی لایەنگرانی ئەم شەڕە نایاساییە بگرینەبەر.