مەجید خادەمی، زیندانی سیاسی کورد و دانیشتوی بێهبەهان کە حوکمەکەی لەزیندانی ئەم شارە بەڕێ دەکات، لەسەر بابەتی تومەتی پەروەندەی سەپێندراو لەلایەن ناوەندە بەناو دادوەریەکانی ڕژیمەوە، بە حوکمی 4ساڵ و چوار مانگ زیندان و هەروەها 45 زەربە قامچی مەحکووم کرا.
مەجید خادەمی، تەمەن 31ساڵ و خەڵکی گوندی تیلەکۆ و دانیشتووی بێهبەهان لە پارێزگای خورزستان، لەلایەن شۆعبەی 102ی بەناو دادگای تاوانەکانی ئەم شارە بەتۆمەتی هاندانی بە ئەنقەست، بەسێ ساڵ و شەش مانگ زیندان لەسەر تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی بە دەساڵ زیندان و بەگشتی بە چوار ساڵ و چوار مانگ و چل و پێنج زەربە لێدان بەقامچی مەحکووم کرا.
جێی باسە کە دووساڵ لە کۆی گشتی ئەم حوکمە تەعزیریە بۆ ئەم هاووڵاتیە بە پێنج مانگ ڕاگیرا.
مەجید خادەمی لە پەروەندەی ئێستای لەلایەن بەناو دادگای ئینقلابی ماهشهر بە سەرۆکایەتی قازی مێران مێهمان نەواز لەسەر بابەتی کۆمەڵگا و هاوکاری بە قەسدی هەنگاو دژی ئاسایشی گشتی، بەشەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی، بەتۆمەتی تەبلیغ دژ بە ڕژیم بەیەک ساڵ و چوار مانگ زیندانی تەعزیری و هەروەها لەسەر تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لەحیزبە دژ بەرەکانی ڕژیم، بە دووساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا کە بە پێشکەشکردنی دەنگدان، یەک لەسەر هەشتەمی ئەم بڕیارە کەم کرایەوە.
شایەنی باسە کە مەجید خادەمی لە 28ی بەفرانباری ساڵی 1398 لەلایەن هێزە تیرۆریستیەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بەند کراو لەدوای بەڕێ کردنی لە زیندانی ئیتلاعاتی بێهبەهان گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئەم شارە گوازرایەوە.
ناوبراو لەکۆتاییدا ڕۆژی 25ی جۆزەردانی 1400ی هەتاوی، بەدانانی بارمتەی 2ملیارد و 500ملیۆن تمەنی، بەشێوەیەکی کاتی و هەتا کاتی کوتایی هاتنی دانیشتنەکان ئازاد کرا..