هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی کوهدەشتی لوڕستان بەناوی ڕۆستەم باقری، لەلایەن هێزە بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم بەند کرا و دوای تێپەڕینی یەک حەفتە لەگیرانی چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوار شەممە 29ی خەرمانانی 1402ی هەتاوی، ڕۆستەم باقری، چالاکی مەدەنی و خاوەنکار، خەڵکی کوهدەشت، لەلایەن هێزە داپڵۆسێنەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی گیراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆستەم باقری لە گەڵ هاوسەرەدووگیانەکەی لەسەرڕێگای یەکێک لەنەخۆشخانەکانی ئەم شارە بوون، بەبەر چاوی خێزانە دووگیانەکەی بەند کراوە.
هەروەها ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادیشی کرد کە، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم ڕێگەیان بەم هاووڵاتیە نەداوە لەگەڵ هاوسەرەکەی کە لەدۆخێکی زۆر خراپ دا بوو بچێتە ژوورەوە، و لەدوای گیرانی ئەم هاووڵاتیە ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.
جێی باسە کە ڕۆستەم باقری پێشتریش لەلایەن ناوەندە بەناو دادوەریەکانی ڕژیم بەتۆمەتی تبلیغ دژ بە ڕژیم، بەسێ ساڵ بەند کردن مەحووم کرابوو.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆی گیران و تۆمەت بۆ سەر ئەم کەسە لەبەردەست دانیە..