خەباتمێدیا: ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری پاوە بە هۆی کێشەی خانەوادەییەوە خۆی کوشت.
خەباتمێدیا: ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری پاوە بە هۆی کێشەی خانەوادەییەوە خۆی کوشت.
سەرلەبەیانی رۆژی هەینی ٢٤ی جۆزەردان، ژنێکی تەمەن ٢٩ ساڵانی خەڵکی شارۆچکەی باینگان سەر بە شاری پاوە، بە ناوی “شیوا خوسرەوی” لە رێگەی خواردنی حەبەوە خۆی کوشتووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شیوا لەگەڵ مێردەکەی دەیانهەویست جیاببنەوە و بڕیار بووە سەرەتای ئەم حەوتویە، بە شێوەی رەسمی کاری جیابوونەوەیان کۆتایی پێبێت.
ئەو سەرچاوە لە درێژەدا رایگەیاندوە شیوا بە هۆی فشار و زۆری خانەوادەکەی لەپێوەند بە بابەتی جیابوونەوەکەی، خۆی کوشتووە.
هەواڵدەری هەنگاو: شیوا خوسرەوی دایکی منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵ و کۆرپەیەکی چەند مانگان بووە.