محەممەد سالاری; سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سەبزوار، ڕایگەیاند کە ٤٦ خوێندکاری ئەم زانکۆیەی بە هۆی ژەهرخوارکردن باری تەندروستیان تێکچووە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: "٤٦ خوێندکار کە بریتین لە ٢٧ خوێندکاری كوڕ و ١٩ خوێندکاری كچ، بەوهۆیەوە لەلایەن بەشی فریاکەوتنەوە بۆ نەخۆشخانەی واسعی سەبزوار گواستراونەتەوە".