سێ‌شه‌مه 

24 ره‌زبه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بانگکرانی ٨ هاووڵاتیی کورد بۆ دادگای کەیفەریی ڕژیم لە ئیلام

بانگکرانی ٨ هاووڵاتیی کورد بۆ دادگای کەیفەریی ڕژیم لە ئیلام
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

٨ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حوسێن عاشووری، عەزیم یادگاری، فەرشاد ئایینی، سەعدوڵڵا ئایینی، محەممەدحوسێن حاسڵی، وەحید چاوەران، ناسر ڕەزایی و بەختیار محەممەدزادە"، بانگی دادگای کەیفەریی یەکی ڕژیم لە ئیلام کران.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان; دادگای ڕژیم ئەم ٨ هاووڵاتییەی بە "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی، کۆبوونەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی نێوخۆیی و دەرەکی و نیشاندانی هێز بە کەڵکوەرگرتن لە چەک" تۆمەتبار کردووە.
ئەم ٨ هاووڵاتییە، ١٠ ڕۆژ دەرفەتیان پێ دراوە تاکوو خۆیان بە دادگای کەیفەریی ڕژیم لە ئیلام بناسێنن.
شایانی باسە کە لە ئێستادا وەحید چاوەران، ناسر ڕەزایی و بەختیار محەممەدزادە، لە گرتووخانەی ناوەندیی ڕژیم لە ئیلامدان.


1 ساڵ و 14 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بانگکرانی ٨ هاووڵاتیی کورد بۆ دادگای کەیفەریی ڕژیم لە ئیلام

بانگکرانی ٨ هاووڵاتیی کورد بۆ دادگای کەیفەریی ڕژیم لە ئیلام



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن