لاوانی شۆڕشگێڕی شاری مەریوان بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک ڕایانگەیاند کە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی شەهید کرانی موختار ئەحمەدی لە سەر گوڵگۆکەی بەڕێوە دەبەن.
بە پێی ئەو بانگەوازە، خەڵکی شاری مەریوان کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی ڕەزبەر، لە چوارڕێیانی شەبڕەنگ تا گۆڕستانی دارسەیران ڕێپێوانێکی شۆڕشگێڕانە بەڕێوە دەبەن.
موختار ئەحمەدی، كاسبكارێكی دەستفرۆشی تەمەن ١٩ ساڵ، لە ٩ی ڕەزبەر, لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا لە لایەن هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم تەقەی لێکرا و گیانی دا.