حەوت ژنە زیندانیی سیاسی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە ساڵیادی کوشتاری دڕندانەی ڕژیم بە ناوی "هەینی خوێناویی زاهێدان" پشتیوانیی ناڕەزایەتیی خەڵکی سیستان و بەلووچستانیان کرد.
نێرگس محەممەدی، گۆلڕوخ ئیرایی، سپیدە قولیان، فایزە هاشمی، شەکیلا مونفەرد و مەحبووبە ڕەزایی لەم بەیاننامەیەدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە "ئەو ژیانانەی لە زاهێدان لەدەستچوون ژیانێکی نوێیان بە بزووتنەوەکە بەخشی" و زیادیان کرد: "هەینیی خوێناویی زاهیدان، خاڵی وەرچەرخان و گرنگ و كاریگەر لە بزووتنەوەی ژن، ژیان ئازادییە. لە ساڵیادی ئەو تاوانە خوێناوییەدا، ئەرکی هەر ئێرانییەکە، بۆ بەرگریکردن لە بەلووچستان و پشتیوانی لە گەلی ستەملێکراوی بەلوچستان، وەک بەشێک لە ئێران هاوڕا و هاودەنگ بین.
واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیە بە ڕێزگرتن لە قوربانییانی "هەینیی خوێناویی زاهیدان" پشتیوانی و هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ خەڵکی سیستان و بەلووچستان ڕاگەیاند.