لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٢٧ زیندانی لە زیندانەکانی ڕژیمی ئێران لە سێدارە دراون. ئەم ئامارە بە بەراورد بە مانگی گەلاوێژ ٤٧ حاڵەت ، کە یەکسانە بە ٦٣% کەمیکردووە. لە مانگی گەلاوێژ ٧٤ زیندانی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ماوەی مانگی گەلاوێژ لانیکەم ٦ بەندکراوی بەلووچ لە زیندانەکانی مەشهەد و زاهیدان لە سێدارە دراون کە یەکسانە بە ٢٢%ی هەموو ئەوانەی لە مانگی ڕابردوودا لە سێدارە دراون..
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ماوەی مانگی گەلاوێژ لانیکەم دوو ژن لە زیندانەکانی وەرامین و مەشهەد لە سێدارە دراون. هەروەها دوو بەندکراو بە ناوەکانی ئەبولفەزل بەیات خەڵکی ڕەبەت، کەریم و عەلی نەجەفی خەڵکی شاری کوهدەشت کە لە زیندانەکانی کەرەج و خورەم ئاوا لەسێدارە دراون،.