شه‌ممه‌ 

6 گه‌لاوێژ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕێگریکردنی 12خوێندکاری زانکۆی ئەمیر کەبیر.

ڕێگریکردنی 12خوێندکاری زانکۆی ئەمیر کەبیر.
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

ئەوڕۆ یەک شەممە 9ی ڕەزبەری 1402ی هەتاوی، کاناڵی تێلێگرامی ڕووداوەکانی زانکۆی ئەمیر کەبیر کە ڕاستی وڕووداوەکانی ئەم زانکۆیە بڵاو دەکاتەوە، ڕایگەیاند کە کەمتر لە یەک حەفتە لە کرانەوەی زانکۆکان، نزیک بە 3کەس لە خوێندکارانی کچ و 9 خوێندکاری کوڕی ئەم زانکۆیە چوونە ژوورەوەیان بۆ ئەم زانکۆیە لێ قەدەغە کراوە.
ناوی ئەو خوێندکارە کچانەی کە چوونە ژوورەویان لێ قەدەغە کراوە بریتین لە، مەدینە چراغی لە قوتابخانەی ڕیازی، سپیدە شەعبانی لە قوتازخانەی نەساجی و ئایناز سبوحی لە قوتابخانەی کانگاکان ڕاگەیەندراوە.
هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە، 3خوێندکاری کوڕی ئەم زانکۆیە بەناوەکانی، عەلی ڕەزا برادەران شرکا، ئارمین جەلالی و ئەمیر حسەین عەسگەری لە ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن هێزە بەناو ئەمنیەکان بەند کراون.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، جوێ لە پرۆفایلی خوێندکاران، بەشی ئاسایشی زانکۆکان وێنەی کەسی و پرۆفایلی خوێندکارەکان دەداتە هێزە بەناو ئەمنییەکانی ناو زانکۆکان بۆ ئەوەی خوێندکارەکان باشتر بناسرێنەوە.
هەروەها ئەم کەناڵە تێلێگرامە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سەبارەت بە دانانی دەروازەی پەڕینەوە و دانانی کامێرای ئەمنی بۆ پێداچوونەوە و ناسینەوەی ڕووخساری خوێندکارانی ئەم زانکۆیە و چەند زانکۆیەکی تری ڕاگەیاند، لەوانە زانکۆی تەکنەلۆژیا، شەریف و زانکۆی شیراز.

9 مانگ و 25 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕێگریکردنی 12خوێندکاری زانکۆی ئەمیر کەبیر.

ڕێگریکردنی 12خوێندکاری زانکۆی ئەمیر کەبیر.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن