سەرەڕای تێپەڕبوونی بیست ڕۆژ لە گرتنی ئەندامانی ئەنجومەنی چیای سەوز هێشتا لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لە بەردەست نیە.
خانەوادەکانی کاوە کەریمیان و مادێح خوشنەواز نیگەرانی دۆخی ڕۆڵەکانیان و هیچ هەواڵێکیان تا ئێستا پێنەدراوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ژینگەپارێزانی چیای سەوز ئەرکیان تەنیا پاراستنی زاگرۆس بووە و گرتن و بەند کرانیان نایاسایی و دوورە لە هەموو بنەما ئینسانیەکان.