پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یەدوڵڵا دادگەر لە وانەوتنەوە لە زانکۆی بێهەشتی هەڵپەسێردرا

یەدوڵڵا دادگەر لە وانەوتنەوە لە زانکۆی بێهەشتی هەڵپەسێردرا
sazmanixebat.com

لە درێژەی سیاسەتی یەکخستنی زانکۆکانی ئێران و فشاری دامەزراوە سەرک تکەرە ئەمنییەکانی دەسەڵات بۆ سەر زانکۆکان، ئەنجومەنی یەکیەتیی خوێندکارانی ئێران، هەڵپەساردنی دوکتور یەدوڵڵا دادگەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری و زانستە سیاسییەکانی زانکۆی بهەشتی تارانی بەهۆی پاڵپشتیکردنی خوێندكاران ڕاگەیاند.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوکتور یەدوڵڵا دادگەر، ئەندامی بەشی ئابووری و زانستە سیاسییەکان و مامۆستای نموونەی زانکۆی شەهید بێهەشتی لە ساڵی ١٣٩٢، دوابەدوای واژۆکردنی نامەیەکی کراوەی کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆ ڕوو لە سەرۆکی پێشووی زانکۆ لە ساڵی ڕابردوو، لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ڕووداوەکانی زانکۆ و ڕاگەیاندنی پشتیوانی لە خوێندکاران، هەڵپەسێردراوە.
جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا بە مەبەستی یەكدەست كردنی زانكۆکان، ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی زانكۆ بە بیانووی جۆراجۆر لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە یان هەڵپەسێردراون و بە ناچاری خانەنشین كراون.


1 ساڵ و 1 مانگ و 18 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یەدوڵڵا دادگەر لە وانەوتنەوە لە زانکۆی بێهەشتی هەڵپەسێردرا

یەدوڵڵا دادگەر لە وانەوتنەوە لە زانکۆی بێهەشتی هەڵپەسێردرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن