کچە قوتابییەكی پۆلی هەشتەمی قوتابخانەی نەرجس لە وەحیدییە شەهریار، دوای ڕەفتاری نامرۆڤانەی بەرپرسان و دەرکردنی لە قوتابخانە بە بیانووی بەکارهێنانی لاکی نینۆک، بە خۆكوژی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
دەوترێت ئەم مێرمنداڵە بە هۆی هەڵسوکەوتی نەشیاو و سوکایەتی کرانی بەرپرسانی قوتابخانەکە و ئەو فشارە دەروونییەی كە بۆی دروست بووە، بە بازدان لە بەرزاییی باڵەخانەیەکی نیوە تەواو گیانی داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەندێ سەرچاوە، ناسنامەی ئەم مێرمنداڵە "زەهرا حاتەمی" و خەڵکی کرماشان پشتڕاست کراوەتەوە.
خانەوادەی ئەم مێرمنداڵە سەبارەت بە باس كردن و بە ڕاگەیاندن كردنی ئەم تاوانە لەژێر فشاری توندی ناوەندە ترۆریستیەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمن.