بەپێی ڕاپۆرتەکان سەفا قائێلی، تەمەن 30ساڵ و خاڵی بچووکی شەهید ژینا ئەمینی، 29ڕۆژ پێش ئێستا لە شاری سەقز بەند کرا و دواجار گوازرایەوە بۆگرتووخانەی ناوەندە بەناو ئەمنیەکانی شاری سنە و دەوترێت هەتا ئێستا هیچ چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ خانەوادەکەی نەبووە.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاووڵاتیە جوێ لە ڕێگریکردن بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکان لە دەست پێڕاگەیشتن بە بوونی پارێزەریش مەحرووم کراوە.
سەفا قائێلی ڕۆژی سێ شەممە 14ی خەرمانانی 1402ی هەتاوی لەلایەن ئیتلاعاتی تیرۆریستی سپای پاسداران لە شاری سەقز گیرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی سەرچاوە ئاگادارەکان،هێزە داپڵۆسێنەرەکانی ڕژیم بە پێنج ئوتۆمۆبێلی پڕ لە هێزی چەکدار و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراوو بەندیان کرد.