نازەنین بونیادی ئەکتەر وچالاکی سیاسی ئێرانی،لە پۆستێکی ئێستاگرامدا نیگەرانی خۆی لە بارەی دۆخی ئارمیتا گراوەند دەربڕی و ڕەخنەی لە شێوازی مامەڵە کردنی جیهان لە گەڵ ڕژیمی ئاخۆندیدا گرت.
هاوکات،خاتوون بونیادی نووسیویەتی :
ئارمیتا گراوەندی تەمەن ۱٦ ساڵان دوای ئەوەی لە مێترۆی تاران هێرش کرایە سەری لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئاخۆندی لە سەر ڕەچاو نەکردنی حیجابێ زۆرە ملێ لە کۆمادایە.
هەروەها ناوبراو زیادی کرد لە کاتێکدا جیهان خەریکی دانوستانە مەشروعیەت پێدان لە گەڵ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخۆندی ئێرانە، مێژوو دیسان دووبارە دەبێتەوە وەک خۆی لێدێتەوە.