کەیوان ڕەحیمی، ڕەخنەگری کۆمەڵایەتی بەناوبانگی شاری سەقز و یەکێک لە چالاکانی ڕاگەیاندنی ئەم شارە، لەدوای داواکاری بۆ ئازاد کردنی هێرۆ قەدیمی، شێرکۆ حیجازی و ئازاد ئەمینی، سێ چالاکی مەدەنی بەندکراو لەلایەن ئیتلاعاتی تیرۆریستی سپای پاسداران، گیرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی پێنج شەممە 13ی ڕەزبەری 1402ی هەتاوی، کەیوان ڕەحیمی لەدوای هێرشی هێزە داپڵۆسێنەرەکانی ئیتلاعاتی شاری سەقز بۆ سەر ماڵەکەی خۆی بەندکرا.
هۆی
گیڕانی ئەم هاووڵاتیە پشتیوانی لە چالاکیەکانی بەرژەوەندی گشتی هێرۆ قەدیمی، شێرکۆ حیجازی و ئازاد ئەمینی، خوازیاری کۆتایی هێنانی گیرانی کاتی ئەم سێ هاووڵاتیە لەلایەن هێزە بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم بوو.
ئەم ڕەخنەگرە کۆمەڵایەتیە لەکاناڵی تلگرامی پرسمانی سەقز، کە خۆیشی یەکێکە لە بەڕێوە بەرانی ئەم کاناڵە چالاکیەکانی هێرۆ قەدیمی، شێرکۆ حیجازی و ئازاد ئەمینی، بە چالاکیەکی مەدەنی ناو برد و بەندکردنیشیان لەلان ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی بەناپێویست و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ناوبرد.
جێی باسە کە ئازاد ئەمینی، ڕۆژی 24ی خەرمانان، هێرۆ قەدیمی 21ی خەرمانان و شێرکۆ حیجازی ڕۆژی 20ی مانگی خەرمانان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی تیرۆریستی سپای پاسداران لەشاری سەقز گیران. ئەم چالاکوانە مەدەنیانە گوازراونەتەوە بۆ گرتووخانەی شاری سنە و چارەنووسیان ناڕوونە.
دەوترێت خاتوو هێرۆ قەدیمی بەهۆی نەخۆشینی درێژ خایەنی فشاری خوین، هەروەها ئازاری بڕبڕەی پشت و دەست پێڕانەگەیشتن بە دەرمانەکانی،لە بەندی ژنانیبەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ڕاگیراوە و دۆخی تەندروستی زۆر مەترسیدارە.