بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ۱۲ی ڕەزبەری ۱٤۰۲ "شەهین ئەحمەدی " دایکی ئارمیتا گراوەند، قوربانی حیجابێ زۆرە ملێ، لە لایەن هێزە بە ناو ئەمنییەکانی ڕژیمی ئاخۆندی گیرا. ناوبراو لە دەروبەری نەخۆشخانەی فەجر لە تاران و گوسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها ، خانەوادەی خاتوو شەهین لە لایەن هێزە داپڵۆسێنەرەکانەوە هەڕەشەیان لێکراوە کە لە ئەگەری بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە بە توند وتیژی لە گەڵیان هەڵسووکەوت دەکرێ و سزا دەدرێن.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر چارە نووس وشوێنی ڕاگیرانەکەی لە بەر دەستدا نییە.