پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی کوشتنی ئافرەتان بە بیانووی ناموس

بەردەوامی کوشتنی ئافرەتان بە بیانووی ناموس
دەنگی خەباتی کوردستان

بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی پێنج شەممە ۱۳ی ڕەزبەری ۱٤۰۲ی هەتاوی، شەهین ئێبراهیم زاد، تەمەن ۲۱ ساڵ ودانیشتووی گوندی گولان سەربە شاری سەردەشت، لە لایەن غەفوروری باوکی و هەژار مامی سەرەتال لێیدراوە و خنکێنراوە و بەم هۆیەش گیانداوە.
شایەنی باسە، ناوبراو سەرەرای دژایەتی باوکی،مێردی بە کوڕێک کە دڵخوازی خۆی بوو کردبوو، بەڵام دوای دوو ساڵ پێکەوە ژیان لە مێردەکەیی جیا دەبێتەوەو دەگەڕێتەوە بۆ ماڵی دایک و باوکی.
هەروەها بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، شەهین ئێبراهیم زادە دوای جیا بوونەوە لە مێردەکەیی جارێکی دیکە داواکاری هەبوە و بەهۆی پەیوەندی لە گەڵ داواکارەکەی لە لایەن ئەندامانی خانەوادەکەیەوە کوژراوە.
بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی چوارشەممە ۱۲ی خەزەڵوەری ۱٤۰۲ "یگانە ڕۆستەمی" تەمەن ۲۳ ساڵ وخەڵکی شاری مەحەلات سەر بە پارێزگای مەرکەزی، لە لایەن خاڵی بە تەقەی ڕاستە وخۆ کوژرا.

هەروەها ناوبراو، بۆ دۆزینەوەی کار ڕوێشتووە بۆلە ڕێگەی شاری تاران  و لە کاتی دابەزینی لە پاسی شاری قوم لە لایەن خاڵی "ئەحمەد ئێسماعیلی"  لە نزیک شاری مەحەلات چەند گوللەیەک لە سەری دراوە.
شایەنی باسە، کە یگانە ڕۆستەمی دوو ڕۆژ پێش کوشتنەکەی لە مێردەکەی جیا بووەتەوە و تەرمەکەی ڕۆژی پێنج شەممە ۱۳ی ڕەزبەر لە گۆڕستانی "ئێمامزادە ساڵح" ی شاری مەحەلات بە خاک دەسپێرن.


1 ساڵ و 1 مانگ و 15 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەردەوامی کوشتنی ئافرەتان بە بیانووی ناموس

بەردەوامی کوشتنی ئافرەتان بە بیانووی ناموس



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن