پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

داواکاری مەولەوی عەبدولغەفار نەقشبەندی لە خەڵکی زاهیدان بۆ ڕۆیشتن بۆ مزگەوتی مەککی

داواکاری مەولەوی عەبدولغەفار نەقشبەندی لە خەڵکی زاهیدان بۆ ڕۆیشتن بۆ مزگەوتی مەککی
دەنگی خەباتی کوردستان

مەولەوی عەبدولغەفار نەقشبەندی لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردەوەو  سەبارەت بە بەستنی ڕێگای مەولەوی عەبدولحەمید بۆ مزگەوتی مەکی لە زاهیدان و گەمارۆدانی ئەم شوێنە لەلایەن هێزە بەکرێگیراو و سەرکوتکەرەکان، داوای لە خەڵکی زاهیدان کرد بۆ مزگەوتی مەکی بچن. ناوبراو لە ڕاگەیندراوەکەدا وتوویە:

سڵاوی خوداتان لێبێ!

بە پێی ئەو هەواڵەی ئێستا بە ئێمە گەیشتووە

هێزە نیزامییەکان بە دانانی خێمە ڕێگای شێخولئیسلام مەولانا عەبدولحەمید بۆ مزگەوتی زاهیدانیان گرتووە.

داوا لە هەموو هاووڵاتیانی زاهیدان بە ژن و پیاو دەکەم بە هەر شێوەیەک بگەنە مزگەوتی زاهیدان و مەکی، بۆ ئەوەی ئەو پیلانەی ڕژیم پووچەڵ بكەنەوە.

وریایی بە ڕژیمی گەندەڵی ئاخوندی دەدەین، ئەگەر بچووکترین مەترسیش لەسەر مەولەوی عەبدولحەمید بێ، ڕۆڵەكانیان نەک هەر بەلووچستان، بەڵکوو هەموو شوێنێكی ئێران دەکەنە گۆڕستانی ئێوە.


1 ساڵ و 1 مانگ و 14 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داواکاری مەولەوی عەبدولغەفار نەقشبەندی لە خەڵکی زاهیدان بۆ ڕۆیشتن بۆ مزگەوتی مەککی

داواکاری مەولەوی عەبدولغەفار نەقشبەندی لە خەڵکی زاهیدان بۆ ڕۆیشتن بۆ مزگەوتی مەککی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن