کۆمیتەی نۆبڵ لە نۆروێژ ڕۆژی هەینی ١٤ی ڕەزبەر لە بەیاننامەیەکدا نەرگس محەممەدی بەهۆی "خەباتی دژی چەوساندنەوەی ژنان و هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردن و گەیشتن بە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی بۆ هەمووان" بۆ خەڵاتی نۆبڵ هەڵبژارد و ئەو خەڵاتەیان پێ بەخشی.
نەرگس محەممەدی یەکێکە لە کەسایەتییە بەناوبانگەکان کە لە بواری مافی مرۆڤدا چالاکە و لە ئێستادا بەهۆی خەباتەکانییەوە لە زیندانی حکومەتی دژ بە ئازادی و دژ بە مرۆڤایەتی ئاخوندی دایە.