ڕەزا (هاویر) نەزەریی کاکوەندی، هونەرمەندی خەڵکی شاری هەرسین و دەرهێنەر، ئەکتەر و ئامادەکاری شانۆ کە ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکان گیرا و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا، چالاکیی هونەریی لێ قەدەغە کراوە.
١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ڕەزا نەزەریی کاکوەندی، هونەرمەندی تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری "هەرسین"ی سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن وەزارەتی ئیرشادی حکوومەتی ئاخوندی ئێرانەوە چالاکیی هونەریی لێ قەدەغە کرا.
هەروەها ئەم هاووڵاتییە کە نەخۆشیی دڵی هەیە، دوای ئەوەی کە پێیان ڕاگەیاندووە چالاکییە هونەرییەکانی لێ قەدەغە کراوە و نابێت کاری هونەری بکات، لە بارودۆخێکی زۆر خراپی جەستەیی و ڕۆحیدایە.
ڕەزا نەزەریی کاکوەندی ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، لە شاری کەرەج لەلایەن بەکرێ گیراوانی رژیم گیرا و ڕۆژی ٨ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەن و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە تارانی گەورە ئازاد کرا