پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دوایین ئامارەكانی شەڕی ترۆریستەکانی حەماس و ئیسڕائیل

دوایین ئامارەكانی شەڕی ترۆریستەکانی حەماس و ئیسڕائیل
دەنگی خەباتی کوردستان

میدیاکانی ئیسڕائیل بڵاویانکردەوە، ژمارەی ئەو ئیسڕائیلییانەی لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن گرووپە ترۆریستیەکانی حەماس کوژران ٧٠٠ کەسی تێپەڕاندووە و نزیکەی دوو هەزار و ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستیی فەلستینیش نوێترین ئاماری گیاندانی بەهۆی بۆردومانەکانی سپای ئیسڕائیلەوە بۆسەر غەززە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، تا ئێستا ٤٧٠ کەس لە کەرتی غەززە کوژراون و زیاتر لە دوو هەزار و ١٠٠ کەسیش بریندارن.
تەندروستیی فەڵەستین ئاماژەی بەوەشداوە، لەترسی بۆردومانەکانی ئیسڕائیل ٧٠ هەزار کەس لە غەززە پەنایان بۆ قوتابخانەکان بردووە.
هاوکات، پێکدادان لەنێوان سپای ئیسڕائیل و ترۆریستانی حەماس لە ناوچەكانی سیدۆرت و عەسقەلان و پێنج ناوچەی دیکەی کەناری غەززە بەردەوامە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرای كردووە، ژمارەی ئەو ئیسڕائیلییانەی لەلایەن گرووپە فەڵەستینییەکانەوە بەدیل گیراون ١٥٠ کەسی تێپەڕاندووە و تا ئێستاش ٧٠٠ ئیسڕائیلیش بێسەروشوێنن.


1 ساڵ و 1 مانگ و 12 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دوایین ئامارەكانی شەڕی ترۆریستەکانی حەماس و ئیسڕائیل

دوایین ئامارەكانی شەڕی ترۆریستەکانی حەماس و ئیسڕائیل



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن