جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی بە وەزارەتی دیفاعی وڵاتەکەی کردووە وەک پشتیوانییەک بۆ ئیسڕائیل کەشتییە جەنگییەکان لەو وڵاتە نزیک بکەنەوە.
وەزارەتی دیفاعی ئەمەریکاش ڕایگەیاند، کەشتیی جەنگی جیراڵد فۆرد و کەشتییە جەنگییەکانی هاوەڵی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست کردووە.
جیا لەوەش فڕۆكەی جەنگی اف ۲۲- و اف ۳۵-ـی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و هێزی خۆی لە ناوچەکە زیاتر کردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە هەریەکە لە سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ڕاوێژكاری ئەڵمان, پەیوەندییان بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە کردووە و پشتیوانیی خۆیان بۆ دووپات كردووەتەوە.