هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی یووسف بەکری کە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن ناوەندە سەرکۆتکەرەکان گیرابوو، لەلایەن دەزگای قەزایی رژیمی ئێرانەوە سەرجەم سزای ٤٠ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان؛ هاووڵاتییەک بەناوی یووسف بەکری، تەمەن ٣٨ ساڵە و خەڵکی شاری مەهاباد، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی "هاوکاریکردنی هێزێکی کوردی نەیاری رژیم" و "بەشداری لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی"، سەرجەم سزای ٣ ساڵ و ٤ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.
ئەو هاووڵاتییە ماوەی ٢ مانگ و ٢٧ ڕۆژە لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە بەند کراوە و هەنووکەش لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ماوەی سزاکەی تێپەڕ دەکات