جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: حەماس پشتڕاستی کردەوە کە هێرشە دڕندەکانی بۆ سەر ئیسرائیل بە پاڵپشتی ڕژیمی ئێران ئەنجام دراوە، ئەمەش واتە دەسەڵاتدارانی ئێران بە هاوکاری دارایی بە حەماس پاڵپشتی ئەو هێرشانەی کردووە.
بۆڵتۆن دەشڵێت: دەبوو دەوڵەتی بایدن ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر بەرانبەر ڕژیمی ئاخوندان بوەستێت. ئێستا باشترین کاتە بۆ گۆڕینی ڕژیم لە ئێران.