گیلاد ئەردان; باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان گرتەیەکی ڤیدیۆییی وتارێکی سەرانی تاقمی ترۆریستیی حەماس سەبارەت بە وەرگرتنی پشتیوانی چەکداری لە ڕژیمی ئاخوندی ئێران بڵاوکردەوە.
ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: ئەگەر گومانتان هەیە لەوەی کێ سپۆنسەر و پشتیوانی ئەم هێرشە ترۆریستییە دڕندانەیە، ئەوا ڕژێمی ئایەتوڵڵاکانە کە سەری ئەو هەشتپایە.